تێکۆشەر خالید
به ده‌ستنیشانکراوی خوێنه‌رانی شیعر چه‌ند ده‌سته و تاقمێکن که ناپه‌رژێینه سه‌ر دانه به دانه‌یان، ته‌نانه‌ت خوێنه‌رانی باش و بهئاگایش، چونکه بۆ خۆیان باش ده‌زانن خه‌ریکن چی ده‌خوێننه‌وه، به‌رباسیان ناده‌ین. به‌ڵام ده‌توانین به هه‌شت خاڵ ده‌رباره‌ی ئه‌و خوێنه‌رانه بدوێین که خراپ له دۆخەکە حاڵی بوون.
یه‌که‌م: خوێنه‌رانێک که به کاریگه‌ریی سۆشیاڵ میدیا بوون به خوێنه‌ری شیعر، ئه‌م جۆره له خوێنه‌ر، نائاگا و داماو، سه‌رله‌دووی خۆ-خه‌مگین-کردن و خۆ-به-هه‌ست-ناسک-نیشاندانن. بێگومان ئه‌مانه نووسه‌ری خراپی وه‌ک نوون سین و هاوشێوه‌کانی به‌رهه‌م ده‌هێنن. ئه‌مانه بێ گوێدانه فۆڕم و ته‌کنیکی نووسین، به دوای وێنه‌یه‌کی کاتی و تیژتێپهڕدا وێڵن که به‌یانی ئه‌و چرکه‌ساته‌ی خۆیان ده‌کات و پاشان شیعر و شاعیر و پهیجهکهیشی تووڕ ده‌ده‌ن.
دووه‌م: خوێنه‌رانێک که هه‌ر له سۆشیاڵ میدیادان، به‌ڵام ئه‌م جۆره‌یان هیچ هه‌ستێکی تایبه‌تی و هیچ دونیابینییهکیشیان، کوڕه ته‌نانه‌ت هه‌رگیز سهروکاریشیان له‌گه‌ڵ شیعردا نه‌بووه، به‌ڵام چونکه کار له کار ترازاوه و ناچارن وه‌ک هه‌ستیار و به خه‌یاڵی خۆیان موسه‌قه‌ف ده‌ربکه‌ون، ده‌بێت لاپه‌ڕه‌کانیان پڕ بکه‌ن له شیعر، جا هیی کێیه و ده‌رباره و سه‌باره‌ت به چاوی کێیه، ئه‌مان ته‌نیا ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره بنووسن ئه‌ڵڵا! باره‌که‌ڵڵا…
سێ: خوێنه‌رانێک، که ناچارین پێیان بڵێین خوێنه‌رانێک، ده‌نا له بوغز-له-دڵ زیاتر نین، ئه‌م ته‌رزه هه‌رزه‌گۆیه به‌دبه‌خته، شیعری مه‌حویی به ناوی گه‌نجێکه‌وه بۆ بخوێنه‌ره‌وه و بۆی دابنێ، قه‌رزاری ده‌بیت، ناچاریت داوای لێبووردنی لێ بکه‌یت، چونکه ئه‌و که‌وتووه‌ته ته‌مه‌نه‌وه و له ته‌مه‌نێکدا چه‌ند جارێک ڕۆژنامه‌ی به ده‌سته‌وه گرتووه، ئیتر موفه‌کیره و ڕه‌تکردنه‌وه و ڕاستوچهوت-هێنان-به‌سه‌ر-شیعردا به گرنگ و ئه‌وپه‌ڕی ئاستی به‌رزی ڕۆشنبیری ده‌زانێت. ئه‌مانه وه‌ک وتمان که‌وتوونه‌ته ته‌مه‌نه‌وه، خاڵی چواره‌میش هه‌ر جۆرێکه له‌م دەستەیە، به‌ڵام گه‌نجن. ئه‌مان ده‌خوێننه‌وه، به دڵیشیانه، ته‌نانه‌ت بیریشی لێ ده‌که‌نه‌وه، ده‌گاته ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیشیدا ده‌ژین. به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن دانی پێدا بنێن، که بۆ نموونه ئه‌م نووسه‌ره گه‌نجه که ناوی شاڵاو حه‌بیبه‌یه، له‌م سه‌رده‌مه‌دا کاریگه‌رتره له نالی. که‌واته با بچینه سه‌ر خاڵی پێنجه‌م.
پێنجه‌م: جۆرێکی دیکه له خوێنه‌ری خراپ، ئه‌و جۆره‌ن که هێشتا له نالی و مه‌حوی و سالم و کوردیدان، ته‌نانه‌ت به‌بێ ئه‌وه‌ی له زۆرینه‌ی شیعره‌کانی ئه‌و زاته بهرزانهیش تێ بگه‌ن، هه‌ر به لوتکه و شاخ و گرد و دۆڵیان ده‌زانن، له ڕوویان هه‌ڵنایه‌ت، یان ڕه‌تی ده‌که‌نه‌وه به‌ر شیعرێکی نوێی کوردی بکه‌ون، له‌وانه‌یه بڵێن کێ شاعیرێکی گه‌نجی باشه، من خاڵێکم بۆ ئه‌مه ته‌رخان کردووه. ئارام بگرن.
شه‌شه‌م: خوێنه‌رانێکی دیکه که خراپن، هاوشێوه‌ی خاڵی پێنجه‌م، به‌ڵام به جوانه‌مه‌رگ فه‌روخی فه‌روخزاد و ڕه‌وانشاد سوهراب سپهێری و نازم حیکمه‌ته‌وه گرتوویانه و به ئامان و به زه‌مان لێیان نابنه‌وه. ئه‌م جۆره، بۆیه به خوێنه‌رانێکی خراپ له قه‌ڵه‌م ده‌درێن، چونکه، دیسان هیچ گه‌ڕانێکی دیکه‌یان نییه، ڕۆژێک له ڕۆژان، خێری نه‌نووسێت، وه‌رگێڕێک، خوێنه‌رێکی فارسیزان بۆ نموونه ئه‌و دوو سێیه‌که‌ی پێ ناساندوون و ئیتر، خۆ-ئه‌پده‌یت-کردنه‌وه‌یان داوه‌ته ده‌ست خوا و بڕیار نییه تێ بگه‌ن، هه‌زاران شاعیری باشی دیکه‌ی کورد و عاره‌ب و تورک و ئینگلیز و فه‌ڕه‌نسی هه‌ن، که ده‌بێت ده‌ستی پێیان بگات و بیانخوێنێته‌وه.
حه‌وته‌م: له‌م ڕۆژانه شیعرێکی به‌شدار سامیم خوێنده‌وه، ئه‌و گه‌نجێکه و شاعیرێکی زۆر باشه، گرنگی به ته‌کنیک و نیشاندانی ئه‌و وێنانه ده‌دات که له‌وانه‌یه ئه‌و چرکه‌ساته‌ی تێیدا ده‌ژین، یان چه‌ند ڕۆژێک به‌ر له پرۆسه‌ی خوێندنه‌وه‌ی، به‌سه‌رماندا هاتبێت.
هه‌شته‌م: چونکه ده‌زانم تۆ خوێنه‌رێکی باشیت، له‌وانه‌یه ئه‌م شیعره‌ت به هه‌ر هۆکارێک بێت به‌رچاو نه‌که‌وتبێت، ئه‌مه شیعری «له گوڵ ده‌ترسم»ـی به‌شدار سامییه، بۆ خوێنه‌ری باش نووسراوه. بفه‌رموون:
له شه‌و ده‌ترسم، له نه‌خه‌وتن، له ده‌نگ
له خواردنه‌وه‌ی ئاو ده‌ترسم، له به‌ته‌نیا چوونه‌سه‌ر ته‌ختی ڕاكشان
له یاده‌وه‌ری، له ئه‌مڕۆ كه تێناپه‌ڕێت
له شه‌و ده‌ترسم، له نه‌خه‌وتن و له ده‌نگ
له تاریكی، له هه‌ڵكردنی چرا و
له به‌ته‌نیا چوونه‌سه‌ر ته‌ختی ڕاكشان ده‌ترسم
له خۆشویستن ده‌ترسم
له ڕۆیشتن هه‌نگاوێك كه دوور ده‌كه‌وێته‌وه
له نه‌هاتنه‌وه ده‌ترسم
من عاشقم
مۆسیقا ده‌مترسێنێت
له شه‌و ده‌ترسم، له یاده‌وه‌ری، لە نەخەوتن
لە گوڵ دەترسم