شاڵاو حەبیبە
یه‌ک: ئه‌م ئه‌ده‌بیاته له کاتێکدا ده‌یه‌وێت ڕه‌شبین بێت، یه‌کێک له کێشه گه‌وره‌کانی ئه‌وه‌یه که خۆی به خوێنه‌ر ده‌ڵێت، که ئه‌و ڕه‌شبینه؛ ده‌رفه‌ت به خوێنه‌ر نادات ورد ببێته‌وه، بۆیه خوێنه‌ریش دوای خوێندنه‌وه‌ی، نووسه‌ره‌که‌ی وه‌ها ده‌ناسێنێت گوایه نووسه‌رێکی زۆر ڕه‌شبینه، چونکه نووسه‌ره‌که خۆی ئه‌مه‌ی پێ گوتووه. هه‌ڵبه‌ت خوێنه‌رانێکی زۆریش هه‌ن، که پێیان وا ده‌بێت که خۆیان ئه‌مه‌یان که‌شف کردووه. باشترین نموونه، کتێبه‌کانی سادق هیدایه‌ته.
دوو: ئه‌م ئه‌ده‌بیاته ئه‌وپه‌ڕی هۆشیاربوونهوهکهی ئه‌و کاته‌یه، ده‌گاته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی نابێت خوێنه‌ر ڕه‌شبین بکه‌ین. بۆیه ده‌په‌رژێته سه‌ر ژیان و ده‌یه‌وێت ئه‌و هه‌موو گهندوگووهی له‌م دنیایه‌دا هه‌یه، له خوێنه‌ری بشارێته‌وه. به-چاویلکه‌وه-ئه‌ده‌بیات-نووسین یه‌کێکه له بێماناترین کاره ئه‌ده‌بییه‌کان، که مخابن خه‌ڵکانێکی زۆر به‌م کاره دڵخۆش ده‌بن. به قه‌ولی برێخت هێشتا هه‌واڵی کاره‌ساته‌که‌یان نه‌بیستووه.
سێ: هه‌وڵ ده‌دات خوێنه‌ر به چه‌شنێک له گوته‌کانی ناوداران هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنێت. واتا له به‌ینی چیرۆکه ههرزانهکانییهوه، زووزوو له‌و گوته خوێنه‌ر-فریو-ده‌رانه وه‌ک دا‌و ده‌نێته‌وه، له چه‌شنی (ژیان واتا ئه‌مه) و (خۆشه‌ویستی واتا ئه‌وه) و (ئازادی واتا نه ئه‌مه و نه ئه‌وه) و به‌م جۆره ته‌ماشا ده‌که‌یت کتێبه‌که ڕیزبه‌ندییه‌که له گوته‌کانی نووسه‌ر، نه‌ک چیرۆکنووسین.
چوار: به دوای حه‌زه‌کانی خوێنه‌ره‌کانی که‌وتووه. ڕه‌نگه شێوازێکی ئه‌ده‌بیی باش بناسێت بۆ نووسین، به‌ڵام له بێخوێنهرییهکهی ده‌ترسێت، بۆیه ئه‌و شێوازه پڕخوێنهره هه‌ڵده‌بژێرێت، هه‌رچه‌ند ئاسته‌که‌ی نزمتر بێت.
پێنج: نا‌توانیت نووسینه‌که‌ی ڕه‌ت بکه‌یته‌وه، چونکه هیچ شتێکی هه‌ڵه‌ی نه‌گوتووه. بگره ئه‌وه‌ی بۆ تۆی نووسیوه، سوودبه‌خشیشه. به‌ڵام کاتێک ورد سه‌رنجی ده‌ده‌یت، نووسینه‌کانی زانیارین، ئه‌ده‌بیات نیین. زۆرن ئه‌و خوێنه‌ر و نووسه‌رانه‌ی زانیاری له ئه‌ده‌بیات جیا ناکه‌نه‌وه. ئێمه لای نووسه‌ره‌کان به دوای چه‌شنه ئه‌ده‌بیاتێکی تایبه‌تدا ده‌گه‌ڕێن، که خۆیان خوڵقاندوویانه، به‌ڵام بۆ زانیاری ده‌چینه گووگڵ، نه‌ک لای نووسه‌رێکی ئه‌ده‌بیات.
شه‌ش: ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره نووسینانه خوێنه‌رێکی زۆریان هه‌یه، شایه‌ن به ئیره‌یی و گرنگ نییه، ئه‌وه‌ی شایه‌ن به باسکردنه، ئه‌وه‌یه که ڕۆژێک شتێک ڕوو بدات که هێندێک له‌م خوێنه‌ره بازاڕییانه، ڕێکه‌وت بکات کتێبێکی ئه‌ده‌بیی جوان بناسن. که‌واته ئه‌ده‌بیاتی بازاڕی ده‌کرێت ئه‌و سووده‌ی له کۆکردنه‌وه‌ی خوێنه‌رێکی زۆردا هه‌بێت، به‌ڵام دواتره‌که‌ی بۆ گۆڕانێک له ژیان و بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و خوێنه‌رانه‌دا، ده‌بێت چاوه‌ڕێی ڕێکه‌وت بین.
حه‌وت: ڕه‌تکردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی بازاڕی زۆر قورسه، چونکه جاری وا هه‌یه یه‌ک ملیۆن مرۆڤ ده‌وره‌یان داوه. بۆیه ده‌بێت له سووچێک‌دا دابنیشیت و خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که‌ی خۆت بیت. ئه‌وه‌ی کێ له‌م به‌ینه‌دا ئاوڕ ده‌داته‌وه و کتێبه‌که‌ی ده‌ستی تۆ سه‌رنجی ڕاده‌کێشێت، ڕه‌نگه یه‌ک له هه‌زاردا ڕوو بدات. که‌واته له پێناو یه‌ک له هه‌زاردا نابێت له خوێنه‌رانی بازاڕی نیگه‌ران یان تووڕه ببین، هێندیک له ئه‌وان ڕۆژێک چاویلکه ڕاسته‌قینه‌که ده‌دۆزنه‌وه.